ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ و به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام ساردینێرۆی جێهێشت.
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ و به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام ساردینێرۆی جێهێشت.

ئه‌مشه‌و له‌ درێژه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی سی هه‌می خولی ئیسپانیدا جارێکی تر یانه‌ی ریال مه‌درید توانی به‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ پێشه‌نگ له‌ به‌رشلۆنه‌ بسه‌نێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوو گۆلی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ڕاسینگ سانتاندێرله‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی .. یاریه‌که‌ به‌ هێرشی مێره‌نگی ده‌ستی پێکرد بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میواندار و له‌ خوله‌کی ٢٣ له‌ ڕێگای لێدانێکی سزای شایسته‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد و نیوه‌ یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێهات ، له‌ سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌م ئاستی ریال وه‌کو پێویست نه‌بوو هه‌ربۆیه‌ له‌ گۆڕانکاریه‌کی زیره‌کانه‌ی ڕاهێنه‌ر مانوێل پلیگرینی به‌ دانیشاندنی گرانێرۆ بۆ خۆزێ ماریا گوتی ئاڕاسته‌ی یاریه‌که‌ گۆڕا و دووباره‌ ریال کۆنترۆلی یاریگای گرته‌وه‌ ده‌ست ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆنزالی هیگواین له‌م یاریه‌دا به‌ پێچه‌وانه‌ی یاریه‌کانی تر به‌ ئاستێکی زۆر نزم ده‌رکه‌وت به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو له‌ تۆمارکردنی گۆڵ و توانی له‌ خوله‌کی ٧٦ گۆڵی دووه‌م بۆ یانه‌که‌ی تۆماربکات و یاریه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێهات . به‌م شێوه‌ جارێکی تر ریال  مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌که‌می بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو گوێزرایه‌وه‌ کاتێک له‌ کلاسیکۆی ئاگریندا  ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕوبه‌ڕووی یه‌ک ده‌بنه‌وه‌ .. هه‌روه‌ها له‌ یاریه‌کی تردا یانه‌ی ڤاله‌نسیا شوێن پێی له‌ پله‌ی سێیه‌م قایمتر کردوو و به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ئۆساسۆنا گۆڵه‌کانیش له‌ ڕێگای یاریزانان خواکین گۆڵێک و داڤید ڤیا دوو گۆڵ له‌ خوله‌که‌کانی ٤٧ و ٨٩ و٩٠

 




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيسبانيا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1393
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست